ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی خۆڕەم ئاوا
چوارشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۳   |  01-05-2024
بەندکراوێک بە ناوی “سەعید ئیمانی” کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم ئاوا لە سێدارە درا.
بەپێ ئەم ڕاپۆڕتە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵان، حوکمی سێدارەی سەعید ئیمانی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی خوڕەم ئاوا لە زیندانی پارسیلونی ئەم شارە جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی ژن براکەی، لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.