ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ئەردەبیل
هەینی ۱۴-۰۲-۱۴۰۳   |  03-05-2024
سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ئەردەبیل جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەعقووب ئەمیری تەمەن ٣٥ ساڵ، چوار ساڵ لەمەوبەر لە جادەی سەرچەم لە ئەردەبیل دەستبەسەر و دواتر، لە لایەن دزگای دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. لە لایەکی دیکەوە، هەواڵنێریی ڕۆکنا سەر بە ڕژیم ڕایگەیاندووە کە هاوکات لەگەڵ ئەم ئێعدامە، بەندکراوێک بە ناوی ڕەسووڵ تەمەن ٤٧ سال و خەڵکی مەرەند، کە پێشتر بە تۆمەنی “دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو،حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندی تەورێز بەکردەوە دەرهاتووە.