ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی شیراز
سێشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۳   |  09-07-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ، حوکمی لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە کرماشان بە ناوی “موجتەبا کەرەمی” لە زیندانی عادل ئاوای شیراز بەکردەوە دەرهات.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”
دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە حوکمی لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو.