ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی زاهێدان
هەینی ۲۹-۰۴-۱۴۰۳   |  19-07-2024
سەرلە بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی “ئیدریس جەمشیدزەهی” ٤٥ ساڵ تەمەن و دانیشتووی ئاوایی “تیغ ئاپ” لە ئێرانشار، لە زیندانی ناوەندی زاهێدان بەکردەوە دەرهات.
ئیدریس جەمشیدزەهی ساڵی ١٣٩٦ بە تۆمەتی “کوشتنی بەئانقەست”ی مەئموورێکی ڕژیم بە ناوی “عەبدولکەریم سەجادی” لە ئێرانشار دەستبەسەر و دواتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.