ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان
چوارشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۳   |  25-09-2024
سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی مەلایەر بە ناوی “مەلەک حسێن تورکاشوەند”، لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو.