ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی گیلان
دوشەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۳   |  21-10-2024
سەرلە بەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “ڕەزا عەباسی” ٢٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی ڕەشت، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی “محەممەد عەشوری” تەمەن ٣٢ سال و خەڵکی گوندی “مرنجان”ی سەر بە شارستانی نوورئاوای مەمسنی لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان، بەکردەوە دەرهاتووە. شایانی باسە، محممەد عەشوری لە ٦ ساڵ لەمەوبەرەوە و ڕەزا عەباسی لە ٤ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی هاوشێوەی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.