فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
هەینی ۲۵-۰۸-۱۴۰۳   |  15-11-2024

سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ئامانج عەزیزی” خەڵکی ڕەبەتی شاری سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
هاوکات لەگەڵ ئامانج عەزیزی، لانیکەم دوو بەندکراوی دیکە بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابوونەوە کە زانیارییەکی ورد لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە. ئامانج عەزیزی خەڵکی گوندی “ئاغڵان”ی ڕەبەت نزیکەی ٨ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.