ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان
یەکشەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۳   |  24-11-2024
بە پێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “مەیسەم نووری” خەڵکی قوروە لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بەندکراوە لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسە، ئەو بەندکراوە لە ڕەوتی دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە تەقەی لێکراوە و بریندار ببوو و دوای باشتربوونی دۆخی تەندرووستی، بۆ زیندانی هەمەدان گواسترابوویەوە.