فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانیی ناوەندیی میاندواو
سێشەممە ۲۷-۰۹-۱۴۰۳   |  17-12-2024

سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “بێهزاد سەیدی” خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.
‌بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم بەندکراوە لە بەندی یەکی زیندانی ناوەندیی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی میاندواو ڕاگوێزرابوو. شایانی باسە، بێهزاد سەیدی پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو.