فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی حەبیب ئۆسەیوەد هاووڵاتی دوو تابعیەتی لە ئێران
شەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۲   |  06-05-2023

ڕۆژی شەممە ١٦ی گوڵان، هەواڵنێریی میزان سەر بە ناوەندی دەسەڵاتی یاسادانانی ڕژیم، لە ڕاپۆرتێکیدا باسی لە بەکردەوە دەرهاتنی حوکمی ئێعدامی “حەبیب ئۆسەیوەد” چالاکی سیاسی کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەبیب ئۆسەیوەد بە تۆمەتی “فساد فی ئەرز” لە ڕێگەی پێکهێنانی گرووپ و دەستە بۆ تێکدانی ئاسایشی میلی بە ئێعدام مەحکووم کرابوو و ڕۆژی ٢١ی ڕەشەممەی پارەکە حوکمەکەی لە دیوانی باڵای ڕژیم پشت ڕاست کرابوویەوە. جێگەی ئاماژەیه، ناوبروا لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٩ کاتێک بەنیاز بوو بچێت بۆ تورکییە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرابوو.