ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ئەراک
دوشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۲   |  07-08-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ، لانیکەم دوو بەندکراو لەسەر بڕیاری دەزگای دادی ڕژیم لە زیندانی ناوەندی ئەراک ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو بەندکراو کە ناوی کەسێکیان “ئەرسەلان کازمی” ٣٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی شارستانی ئەزنا ڕاگەیەندراوە، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” لە زیندانی ناوەندی ئەراک ئێعدام کران. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناوی بەندکراوەکەی دیکە بڵاونەکراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، هەواڵی ئێعدامی ئەم دوو بەندکراوە هەتا ئێستا لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم و نزیک لە دەسەڵاتی دادی ڕژیم بڵاونەکراوەتەوە.