فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سەڵماس
هەینی ۳۰-۱۰-۱۴۰۱   |  20-01-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەسەر بڕیاری ناوەندی دادوەری ڕژیم، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سەڵماس کە پێشتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بەکردەوە دەرهات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی [کامڵ دودکانلوو و سەید فەرهاد حسێنی]خەڵکی ئاوای “تەمرئاوا”ی سەڵماس، کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی ئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی سەڵماس جێبەجێ کرا. پێویستە ئاماژە بکرێت، فەرهاد حسێنی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.