ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئەردەبیل
هەینی ۰۱-۱۰-۱۴۰۲   |  22-12-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەز، لانیکەم دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئەردەبیل بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” ئێعدام کران.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٣ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە هەمان تۆمەت لەم زیندانە بەکردەوە دەرهاتبوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارە دانی ئەم بەندکراوانە لە لایەن میدیاکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیم بڵاونەکراوەتەوە.