سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد کەرەمیزادە” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی کۆهدەشت و هەروەها “ئیسماعیل جەوادی”، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج بەکردەوە دەرهات.
شایانی باسە، محەممەد کەرەمیزادە، لە کاتێکدا حوکمی لەسێدارەدانی بە هۆی تۆمەتی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەڵوەشابوویەوە و بۆ ٣٠ ساڵ زیندان گۆڕدرابوو، کە لە چاوپێکەوتنێکی شەرعیدا لەگەڵ هاوسەرەکەی، لە زیندان هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە. هەروەها ئیسماعیل جەوادی، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادای ڕژیم حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانیی هەمان ڕۆژ، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “مێهدی پیری” تەمەن ٣١ساڵ و “مەزاهێر عەیوەزی” تەمەن ٣٥ سال، بە تۆمەتەکانی “کوشتنی بەئەنقەست” و “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”، لە زیندانی ناوەندیی زەنجان بەکردەوە دەرهات.