ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی بیرجەند
یەکشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۳   |  17-11-2024
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی “ڕەحیم فەقیری” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی سەڵماس و هەروەها “پەرویز بەراهوویی” خەڵکی زاهیدان، لە زیندانی ناوەندیی بیرجەند، جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ڕەحیم فەقیری، ناوبراو ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە کۆتاییدا حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها، پەرویز بەراهوویی دوو ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت لە بیرجەند دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیم لەمشارە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.