ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کرمان
دوشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۲   |  07-08-2023
دوو بەندکراو کە پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ، لە زیندانی ناوەندی کرمان حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو بەندکراو کە ناوی یەک کەسیان بەناوی “عەبدولغەفار شەهیکی” ٣٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی شارستانی خاش ڕاگەیەندراوە، لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیم بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” لە زیندانی ناوەندی کرمان ئێعدام کران. شایانی باسە، ناوبراو ساڵی ١٤٠٠ لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری کرمان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.