فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی خۆڕەم ئاوا
هەینی ۲۸-۰۷-۱۴۰۲   |  20-10-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “وەحید کاکەوەند” و “فەتحوڵڵا ڕەشنۆ”، لە زیندانی ناوەندیی (پارسیلۆن)ی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.
هاوکات لەگەڵ ئەو دوو بەندکراوە، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بەناوی “وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند”، لە زیندانی ناوەندیی ئەلیگودەرز سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا. شایانی باسە، “وەحید کاکەوەند، فەتحوڵڵا ڕەشنۆ و وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند”، پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە ددەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای داوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەریی ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.