سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە زاهێدان و شاهروود بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “بەرەکەتعەلی سەنجەرانی”، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی زاهیدان کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانیی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا. هاوکات بەندکراوێک کە هەتا ئێستا ناوی ڕانەگەیەندراوە، بە تاوانی “کوشتنی پارێزەرێکی دادگوستەری” بەناوی مەحموودڕەزا جەعفەری لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١ لەشاهروود، لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی یەکی پارێزگای سمنان، بە ئێعدام لەبەرچاوی خەڵک مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بەکردەوە دەرهات.