فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لەبەرچاوی خەڵک لە شیراز
شەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۲   |  08-07-2023

لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیم، ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لەبەرچاوی بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوەکانی “محەممەد رامزڕەشیدی” و “نەعیم هاشمی”، کە لە پێوەند لەگەڵ پەروەندەی هێرش بۆ سەر “شاچرا” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شیراز و لەبەرچاوی خەڵک ئێعدام کران. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ماڵپەڕی “میزان” سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە، ئەم دوو بەندکراوە بە تاوانی “هاوکاری لەگەڵ داعش” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.