فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراوی دیکە لە زیندانی ورمێ
هەینی ۱۹-۱۲-۱۴۰۱   |  10-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەسەر بڕیاری ناوەندی دادوەری ڕژیم، دوو بەندکراوی دیکە لە زیندانی ناوەندی ورمێ، ئێعدام کران.

سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕەشەممە، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ساڵح قاسمی” تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی “زیندەشت” سەر بە ورمێ و “مەنسوور عەبدی زادە” خەڵکی شاری سەڵماس کە بە تۆمەتەکانی “کوشتنی بە ئەنقەست” و “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان”، دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سزاکەیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. هاوکات بڕیاری جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی کوڕی ساڵح قاسمی، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و لە پەروەندەیەکی هاوبەش لەگەڵ باوکی، ڕاگیرا. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممەش سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی دیکەی بە ناوی جەلال سەرداری فەر خەڵکی نەغەدە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بەکردەوە دەرهاتبوو.