ئێعدامی زیندانییەکی سیاسی لە بێدەنگیدا
چوارشەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۲   |  11-10-2023
به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، سزای ئێعدامی به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره” له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره” پێشتر به تۆمه‌تی “پێكهینانی گرووپی چه‌كداری بۆ ڕووخانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٧ ساڵ له زیندان دا بووه و به‌یانی دووشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج لە بێدەنگیدا جێبه‌جێ كراوه.