ئێعدامی زیندانیەک لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز
چوارشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۲   |  06-12-2023
سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێکرا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی سەرماوەز، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی کەماڵ ئیلهامی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێکرا. بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو بەندکراوە چوار ساڵ پێشتر، دوای لێدان و کوتان و دەستدرێژی کردنە سەر سەربازێکی خەڵکی مەهاباد لە دەورووبەری شاری سەقز، دەستبەسەرکرا و دواتر بەتۆمەتی”دەستدرێژی سێکسی” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.