ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی قزڵحساری کەرەج
یەکشەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۳   |  24-11-2024
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حسێن سووری” و “مۆسلیم جەعفەری” هاوکات لەگەڵ بەندکراوێکی دیکەی خەڵکی ئەفغانستان کە ناوی بڵاونەکراوەتەوە، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم حوکمەکەیان لە زیندانی قزڵحساری کەرەج بەکردەوە دەرهات.