ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی خۆرەم ئاوا
شەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۳   |  27-07-2024
سەرە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامیێ سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی خۆرەم ئاوا بەکردەوە دەهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “عەزیم ئەمرایی” ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی کۆهدەشت، “فەرۆخ نژاد” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی تاران و “مەلەکی” ٤٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئەلیگوودەرز کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو گوازترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی پارسیلۆن، حوکمەکەیان لەم زیندانە بەکردەوە دەرهات.