فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان
دوشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۳   |  09-12-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “خودابەخش قەنبەر زێهی” تەمەن ٤٠ ساڵ، “ئۆمید حسێن زایی” تەمەن ٣٣ ساڵ و کەسێکی دیکەی بە ناسناوی “ڕەخشانی” هەر سێ خەڵکی زاهێدان، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی “حاڵ وەش” کە هەواڵەکانی تایبەت بە سیستان و بەلوچستان ڕووماڵ دەکات، خوادابەخش قەنبەر زێهی و ئۆمید حسێن زایی، لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە لە دوو پەروەندەی جیا جیادا، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”، دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. شایانی باسە، ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو، دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام دابوو.