سزای سێدارەی سێ بەندکراو، بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی لانیکەم سێ بەندکراو، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندی ورمێ بەکردەوە دەرهات. ناوی دوو کەس لەم بەندکراوانە بە ناوەکانی “جەعفەر محەممەدپوور” و “قوباد فەرهادی”، ڕاگەیەندراوە. ئەم سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئەم بەندکراوانە دوایین دیدارییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجامدابوو. لە لایەکی دیکە و بەپێی زانیارییەکان، سزای سێدارەی “پەروین مووسەوی” کە لەسەر هەمان تۆمەت سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوویەوە، بەشێوەی کاتی ڕاگیراوە.