ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە کەرەج و قەزوێن
سێشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۳   |  12-11-2024
لەسەر بڕیاری دەزگای دادوەری ڕژیم، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم سێ بەندکراو لە زیندانەکانی کەرەج و قەزوێن ئێعدام کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حەمزە جەهانیان” و “جەواد دۆلابی” لە زیندانی ناوەندیی کەرەج بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”، بەکردەوە دەرهات. هەروەها سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، “حەمید سۆڵتان ئابادی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئەلیگودەرز سەربە پارێزگای لۆرستان کە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن، حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات.