حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی شاری چەرداوەڵ سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی “سەلمان موئمنی” کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، بە نهێنی لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی سەلمان موئمنی، تەمەن ٣۶ ساڵ و خەڵکی شاری چەرداوەڵ سەر بە پارێزگای ئیلام بە نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا. سەلمان موئمنی، چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسە، سزای سێدارەی “مەهدی نوورکەرەمی”، پورزای سەلمان موئمنی کە پێکەوە و بە تۆمەتێکی هاوشێوە دەستبەسەر کرابوون، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی پارەکە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرابوو.