ئێعدامی شاراوەی دوو بەندکراو لە زیندانی زاهێدان
دوشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۲   |  31-07-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی خەڵکی زابۆل بە ناوەکانی “سەعید بەراهوویی” ٣٨ ساڵ تەمەن و “عەلی بەراهوویی”، لە زیندانی زاهێدان بەبێ دوایین مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” لە شاری زابۆل دەستبەسەر و لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو بەندکراوە مانگی ڕابردوو گوازترابوونەوە بۆ زیندانی زاهێدان. هەواڵی ئێعدامی سەعید بەراهوویی و عەلی بەراهوویی، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیم بڵاونەکراوەتەوە.