سزای سێدارەی لانیکەم سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” و “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو لە زیندانی ناوەندی سەبزەوار سەر بە پارێزگای خوراسان ڕەزەوی بەشێوەی شاراوە جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی هاشم زورئابادی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری جوین و ئەمیر ئەحمەدزادە خەڵکی سەبزەوار بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندی سەبزەوار جێبەجێ کرا. هاوکات سزای سێدارەی “مەهدی کەیوانلوو”، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی سەبزەوار بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، جێبەجێ کرا. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی دەڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە لە میدیاکانی ڕژیم بە تایبەت میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.