ئێعدامی شاراوەی لاوێکی خەڵکی ڕوانسەر لە زیندانی کرماشان
شەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۱   |  11-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لاوێکی خەڵکی ڕوانسەر، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە زیندانی کرمانشان بە شێوەی شاراوە ئێعدام کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کانی پەموو”ی سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی “ئارمین حەیرانی” تەمەن ٢٠ ساڵ،
کە بە تۆمەتی “کۆشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەممە، بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان، لەسێدارە درا.