بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ساهمەرد” سەر بە شاری زابۆل بە ناوی “حسێن عەلی دیل بەلووچ” تەمەن ٢٧ ساڵ، بەبێ مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بە شێوەی شارەوە لە زیندانی ناوەندی بیرجەند ئێعدام کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، حسێن عەلی دیل بەلووچ، لە حاڵێکدا حوکمەکەی بەکردەوە دەرهاتووە کە بنەمەڵەکەی ئاگادار نەکراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنەکانی رژیم و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.