فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا
شەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۲   |  05-08-2023

لەماوەی ڕۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە، سزای سێدارەی لانیکەم ١٩ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران جێبەجێ کراون و ١١ کەسیان خەڵکی زاهێدان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٧ کەس لەو بەندکراوانە لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان لەسێدارە دراون کە زۆرترین حاڵەتی ئەم ئامارەیە و هەروەها ٤ بەندکراو لە زیندانی زابۆل، ٣ بەندکراو لە زیندانی خوڕەماوا، ٢ بەندکراو لە زیندانی بیرجەند و لە زیندانەکانی قوم، ئەراک و ئەهوازیش هەرکام ١ حاڵەتی لەسێدارەدان تۆمارکراوە. شایانی باسە، ٣ کەس لەو بەندکراوانە هاووڵاتیی ئەفغانستانی بوون. هەروەها ١٧ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دوو کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و دەستدرێژی سێکسی لەسێدارە دراون.