فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس لە زیندانی ناوەندی ئەردەبیل
سێشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۳   |  30-04-2024

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی گوڵان، سزای سێدارەی “فەرامەرز مۆرادی”، خەڵکی گوندی هەرکیان لە ناوچەی شپێران سەر بە شاری سەڵماس، لە زیندانیی ناوەندیی شاری ئەردەبیل جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەرامەرز مورادی، ئەم هاووڵاتییە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەو ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان و بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە ناوەندی دادوەری ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.