فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی ١١ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە زاهێدان و یەزد
یەکشەممە ۲۵-۰۹-۱۴۰۳   |  15-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لانیکەم چوار بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەدوەزیڕ رۆدینی” ٤٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان، “عەلیڕەزا گۆلبەچە” ٣٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی زابۆل، “ئێلیاس تەردەست” ٢٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان، ” یەعقووب بەراهوویی” خەڵکی گوندی سفیدئابە سەر بە شارستانی نیمروز، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان بەکردەوە دەرهات.
هاوکات حوکمی ئێعدامی حەوت بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەدعەلی خارکوهی” ٣٦ ساڵ تەمەن، “ڕەزا خارکوهی” ٤٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان، “سەڵاح” ناوبانگ نادیار تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سنە، “عەبدولباست توتازهی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی زاهێدان، “عەبدولناسر توتازهی” ٣٨ سال و خەڵکی زاهێدان و “نێعمەتوڵڵا توتازهی” ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان، بە هەمان تۆمەت، لە زیندانی ناوەندیی یەزد، بەکردەوە دەرهاتووە. جێگای ئاماژەیە، وێڕای ئەم شەش کەسە، بەندکراوێکی ژن کە ناسناوی بڵاونەکراوەتەوە، لەم زیندانە ئێعدام کراوە.