ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی سەرماوەز، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم،
لانیکەم ٧ بەندکراو، لە زیندانەکانی ڕژیم لە زاهێدان، قەزوێن، شیراز و نەهاوەند ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانێ ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “داوود محەممەدی تەخت شا” ٣٣ ساڵ تەمەن و “عوسمان دێهمەردە” تەمەن ٢٦ ساڵ، کە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان ئێعدام کران. هاوکات، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “محەممەدعەلی تاهێری” تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی کەنگاور، بە هەمان تۆئمەت لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن ئێعدام کرا. لە لایەکی دیکەوە، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ئەمین مەلەکی، مێهدی شیروانی و فەردین عەبدوڵڵایی” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبتسەر کرابوون، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی سەرماوەز، لە زیندانی عادڵ ئاوای شیراز ئێعدام کران. هەر لەم پێوەندەدا، بەندکراوێک بە ناوی “هادی قیاسی” بە هەمان تۆئمەت لە زیندانی ناوەندیی نەهاوەند حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات.