ئێعدامی ٧ بەنکراو لە زیندانی ناوەندی بیرجەند
سێشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۳   |  23-07-2024
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی لانیکەم ٧بەندکراو لە زیندانی ناوەندی بیرجەند جێبەجێ کراوە.
ناسناوی دوو کەس لەو بەندکراوانە “وەحید وەحدانی” ٣٣ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆجنورد و “ئەمیر هەمزە براهویی موجەڕەدی”، خەڵکی زابول و دانیشتووی “فەزل ئاباد” ی پارێزگای گوڵستان ڕاگەیەندراوە. هەروەها، حوکمی ئێعدامی سێ ژن و دوو پیاوی دیکەش هاوکات لەم زیندانە جێبەجێ کراوە. شایانی باسە، ئەو ٧بەندکراوە پێشتریش بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەرکرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.