ئێعدامی چوار بەندکراو ڵە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
چوارشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۳   |  06-11-2024
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” و “دەستدرێژی سێکسی” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “مستەفا سەرلەک” و “محەممەدحسێن بەیات” بەتۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “محەممەد تاجیک” و “سادق” ناوبانگ نادیار خەڵکی ئەفغانستان، بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی” پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.