بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “مەنسوور تەوەکولی” و “حامید شکەستە” تەمەن ٤٠ ساڵ لەگەڵ ژنێک بە ناوبانگی “مەحموودینیا” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوکات لەگەڵ ئەو سێ بەندکراوە، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی دیکەش بەناوی “موحسین ئۆستواری” کە پێشتر بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕیش، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “داوود بەراهوویی، سەعید محەممەدپوور و مێهدی عەلی ئەکبەری” کە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لەم زیندانە بەکردەوە دەرهاتووە.