ئێعدای هاووڵاتییەک لەبەرچاوی خەڵک لە بەندەر دەیلەم
دوشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۲   |  19-06-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە بەرچاوی خەڵک، لەسەر بڕیاری دەزگای داوەری ڕژیم لە پارکی لێوارئاوی شارستانی دەیلەم بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە بێ ناوبردن لە ناوی ئەم بەندکراوە و ئاماژەکردن بە وردەکاری پەروەندەکەی، نووسیویانە کە ناوبراو بە تاوانی کوشتنی دوو کەس لە پێرسۆنێلی هێزی ئینتزامی شارستانی دەیلەم بەناوەکانی “نەوید مووسەوی و جەلیلزادە” لە مانگی خاکەلێوەی پارەکە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.