ئەرشیا نووری، منداڵێکی خەڵکی شاری سنە، پاش ئەوەی کە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و نزیک بە حەفتەیەک لە نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی ئەو شارەدا بووە، بەم هۆیەوە سێ ئەندامی جەستەی کە بریتین لە دوو دەست و چاوێکی لەدەست دا.
ئەو منداڵە هاوکات لەگەڵ منداڵێکی دیکەی هاوڕێی خۆی بە ناوی پێشڕەو سەمەدی و تەمەن ١١ ساڵ، پاش ئەوەی کە بەهۆی تەقینەوەی مین لە دەوروبەری شاری سنە بەسەختی بریندار ببوون، بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لەو شارە گواستراونەتەوە. پاش گواستنەوەیان بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دۆخی تەندروستیی پێشڕەو سەمەدی جێگیر بوو، بەڵام ئەرشیا نووری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی ژووری نەشتەرگەریی نەخۆشخانە کرا.
ئەو دوو منداڵە ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی گوڵان، لە نزیکی بنکەی سەربازیی هێزەکانی ڕژیم لە نزیکی گوندی سەراوقامیش کە لە ١۵ کیلۆمەتریی شاری سنە هەڵکەوتووە، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.