بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئەرەشک قەیسەربەیگی”، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام کە حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەراوڵە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دراوە و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەرەشک قەیسەربەیگی، تازەلاوی تەمەن ١٥ ساڵ و دانیشتووی شاری سەراوڵە سەربە پارێزگای ئیلام، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە ئەشکەنجە دراوە و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە. بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەراوڵە ناچار بووە بەبێ هیچ نووسراوەیەک وەرەقەیەکی سپی واژۆ بکات. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕ، ئەرەشک قەیسەربەیگی خەڵکی شاری ئیلام و دانیشتووی شاری سەراوڵە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەراوڵە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییە گواسترابوویەوە. شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو و لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا لە شاری سەراوڵە، جارێکی تر لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواجار بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.