ئەشکەنجەدانی سەمیرا ئەحمەدی بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە
چوارشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۲   |  04-10-2023
سەمیرا ئەحمەدی، هەڵسووراوی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز کە ٢٢ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و ئیستا لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ڕاگیراوە، بە مەبەستی ناچارکردنی بە دانپێدانانی زۆرەملێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە و ناچار کراوە دژ بە خۆی قسە بکات. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەدەنییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە. ئەو هاووڵاتییە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانان لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە و دوای چەند ڕۆژ بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە.