ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023
ڕەسووڵ کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ئەشکەنجە دراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕەسووڵ کەریمی لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە و باری تەندروستیی ناجێگیرە. جێگەی ئاماژەیە، ئیتلاعاتی سپای پاسداران خەریکە “دۆسیەی ئەمنیەتیی چەواشەکارانە” بۆ ئەم هاووڵاتییە دروست دەکات و تۆمەتی “چالاکیی چەکدارانە” دەداتە پاڵ ناوبراو.