ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە سنووری هەورامان
دوشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۳   |  16-09-2024
شەوی هەینی ٢٣ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەبدوڵرەحمان غولامی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “سەرهۆیە”ی سەر بە بەشی ژاوەرۆی سنە، لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری هەورامان دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، ناوبراو بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە درانی لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە، سەر، دەموچاو ، ڕان و قاچی بریندار بووە.