ئەندامێکی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێرانلە سنە بانگهەیشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا
سێشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۰   |  08-03-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەممە، یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، بە ناوی “موزەفەر ساڵحنیا” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهەیشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
شایانی باسە مەئموورانی ئیتلاعات بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز هەوڵیان داوە بەڵێننامە لە ناوبراو وەربگرن کە بەشداری لەو جێژنەدا نەکات، بەڵام ”موزەفەر ساڵحنیا” لەگەڵ ئەو داواکارییە دژایەتیی کردوو.