باج سێنی هێزە نیزامییەکانی ئیرەفشان لە سووتەمەنی بەرانی بەلووچ
چوارشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۱   |  01-03-2023
هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە گوندی ئیرەفشان بە ڕاگرتنی بارهەڵگرەکانی سووتەمەنیبەری بەلوچ بە زۆر باجیان لێ وەردەگرن.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لەوانە : سادقی فەرماندەی هێزەکانی سێڕێیانی پردی سەرباز بە هاوکاری سەرهەنگ لەکزایی فەرماندەی نیزامی شاری سەرباز لە گوندی ئیرەفشان، قەزای ئاشار، شاری مێهرستان، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی سووتەمەنی بەلووچەکان ڕادەگرن و ئەو سووتەمەنیەی کە پێیانە، بەزۆر لێیان دەستێنن.