بەپێی ڕاپۆرتەکان، لقی سێ دادگای شۆڕش لە ڕەشت، ٩ کەس لە مۆعەلیمانی شاری گیلانی بە تاوانی “تێکدانی ئاسایشی گشتی بانگهێشت کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئەنووش عادڵی، مەحموود سدیقی پوور، عەزیز قاسمزادە، تەیموور باقری کودەکانی و تەهماسب سۆهرابی” لە ئەندامانی هەیئەت مودیرەی کانوونی سێنفی مۆعەلیمانی گیلان و هەروەها “غوڵامڕەزا ئەکبەرزادە باغبان، عەلی نەهالی، محەممەدجەواد سەعیدی و جەهانبەخش لاجوەردی” لە مۆعەلیمانی هەڵسووڕاوی ئەم ناوەندە سێنفییە، بە تۆمەت گەلێکی وەک “تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی” لە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی بەفرانبار، لە لایەن دادگای ڕەشت بانگ کراون. شایانی باسە، ئەنووش عادڵی، مەحموود سدیقی پوور و عەزیز قاسمزادە، لە ئێستادا لە زیندانی لاکانی ڕەشت زیندانی کراون و مەحکوومیەتی یەکساڵەیان تێپەڕ دەکەن.