به‌ده‌یان بانگه‌شه له‌لایه‌ن چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ په‌یوه‌ستبوون به مانگرتن و خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری له ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز بڵاوكراوه‌ته‌وه و داوا له ته واوی بازاڕیان و كارمه‌ندانیش كراوه به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌شه‌وه بچن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی تاران، لاوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ٣٠ شاری ئێران، به‌ره‌ی یه‌كگرتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئێران و گرووپی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی ئازادیخواز چه‌ندین بانگه‌شه‌یان بۆ ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌ز بڵاوكردۆته‌وه و داویان كردووه كه خوێندكارانی زانكۆ له شاری تاران له‌نزیك زانكۆی ئه‌میركه‌بیر تاكوو مه‌یدانی ئازادی ڕێپێوان به‌ڕێوه ببه‌ن و بازاڕیان، كاسبكاران و كامیۆن‌داران به‌شداری به‌رینیان له مانگرتن دا بێت و له ته‌نیشت خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، په‌ره‌ستاران و پزیشكان له شوێنی كاره‌كانیان كۆببنه‌وه.