بانگهێشت و هەڕەشە لە چالاکی کرێکاری عیسی ئیبراهیم زادە
پێنجشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۱   |  31-03-2022
ڕۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوە، عیسی ئیبراهیم زادە چالاکوانی کرێکاری لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران لە شنۆ بانگهێشت کرا.
بە پێی ئەم هەواڵە، ئیتلاعاتی سپا لە ڕێی پێوەندی تیلەفوونییەوە هەڕەشەیان لەم چالاوانە کرێکارییە کردووە کە ئەگەر سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات نەکات هەڵدەکوتنە سەری و به زۆر دەستبەسەری دەکەن.
ناوبراو پاش چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە بەهانەی پێوەندی لە گەڵ پرسکەی “بێهنام ئیبراهیم زادە” چەندد کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لێکرد و هەر لەو کاتەدا هەڕەشەیان لێکرد کە دۆسیەی نوێی بۆ ساز دەکەن و کوتیان دەست بەسەر ئەو (بارمتە)ی بۆ بێهنامیان داناوە دەگرن .